به‌چاودێرى سه‌رۆكی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و، به‌ئاماده‌بوونى جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و، د. سامر زوبه‌یدى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له حكومه‌تى عێراقی فیدراڵ و، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانى كوردستان و دیپلۆماتكارانى وڵاته بیانییه‌كان و چه‌ندین رێكخراوى مه‌ده‌نى، به‌به‌شدارى پتر له هه‌زار كه‌سایه‌تى و بهئامادهبوونێكى به‌رفراوانى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، دووه‌مین فیستڤاڵى شارستانى له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.

له‌به‌رایی فیستڤاڵه‌كه‌دا جۆرج مه‌نسوور به نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا داكۆكی كرد له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی پێدانی حكومه‌تى هه‌رێم بۆ هاندانى رێكخراوه ناحكومییه‌كان، تاوه‌كو چالاكترو سه‌ركه‌وتووتربن له‌گرنگیدان به‌كێشه‌و مه‌سه‌له گرنگه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى.
هه‌روه‌ها گوتى: لهروانگهى تێگه‌یشتن و د‌رك كردنى ته‌واومان به‌سروشتى كارى شارستانى و رێنماییه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران، له‌هه‌وڵداین رۆلی پاڵپشتى ببینین به‌هه‌موو رێگا ره‌خساوه‌كان بۆ چالاك كردن و ئه‌كتیڤكردنى رۆلی رێكخراوه‌كان و یارمه‌تیدانیان بۆ رێكخستنى كاره‌كانیان به‌وپه‌ڕى شه‌فافیه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی.

پاشان د. سامر زوبه‌یدى له وتارێكدا ستایشی گرنگی فیستڤاڵى خه‌ڵاتى شارستانى له هه‌رێمى كوردستان كرد، بۆ هاندانى رێكخراوه ناحكومییه‌كان له‌سه‌ر داهێنان و به‌خششى زیاتر له‌سه‌رجه‌م بوارهكانداو، رۆلی وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌م بواره‌دا به‌رزنرخاند.

له‌میانى فیستڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌رى مۆزیك و گۆرانی له‌لایه‌ن تیپی پاشاى گه‌وره‌ى رواندز پێشكه‌ش كرا.
دواتر رێكخراوه براوه‌كان كه ژماره‌یان حه‌وت رێكخراو بوو، له بواره‌كانى مافی مرۆڤ و منداڵان و ئافره‌تان و ژینگه و خزمه‌تگوزارى و لاوان، خه‌ڵات كران.. سه‌ره‌ڕاى سێ رێكخراوى تر كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى هه‌رێم بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى خهڵاتكران بۆ رێزلێنان له‌رۆلی به‌رچاویان له‌په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵ..

رێكخراوه براوه‌كانیش خه‌ڵاتێكى زێڕینیان وه‌ده‌ستهێنا كه ئارمى فیستڤاڵهكهى له‌سه‌ر بوو كه بریتى بوون له هه‌ریه‌كه له رێكخراوه‌كانى :
ناوه‌ندى ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج، رێكخراوى ئاڤا بۆ ئافره‌تان، رێكخراوى ئاوه‌دانكردنه‌وه و فێركردن و ته‌ندروستى كۆمه‌ڵ(REACH)، رێكخراوى مافێن مرۆڤ ل كوردستان- دهۆك، رێكخراوى كوردستان بۆ راهێنانهوهى كه‌م ئه‌ندامان، رێكخراوى ئه‌ستێره‌ى منداڵان، په‌یمانگه‌ى كوردستان بۆ رۆشنبیریی گشتى، رێكخراوى شروق بۆ پێگه‌یاندنى لاوان، رێكخراوى ئاسووده بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تزندوتیژى دژى مێینه، كۆمه‌ڵه‌ى رۆشنبیریی كلدانى/عه‌نكاوا

وتاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نی
وتاری وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌لگه‌ى مه‌ده‌نی