له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نوێنه‌رى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و چالاكوانانى بوارى كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانى له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان، كه له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى، بزاڤی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێم به‌هیوابه‌خش و ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاندو، داكۆكیشى له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وام بوون و كراوه‌یی زیاتری كارى رێكخراوه‌یی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ پته‌وكردنى رۆلی دامه‌زراوه دیموكراتییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه حكومیه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى شارستانی و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزاریی زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانی.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نوێنه‌رى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان رۆلی نووسینگه‌ى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییان به‌رزنرخاند بۆ رێكخستنی په‌یوه‌ندی له‌نێوان رێكخراوه‌كان و حكومه‌ت و دانانى بنه‌ماى دروست بۆ په‌یوه‌ندی دامه‌زراو له‌سه‌ر ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبارى رێكخراوه‌كان و ناساندنیان له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هاندانى كاروچالاكیه‌كانیان له‌رێگه‌ى چه‌ندین دیدار و سه‌ردانى مه‌یدانى و كۆنگره‌و وۆركشۆپ و فیستڤاڵى خه‌ڵاتی شارستانى.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆرج مه‌نسوور داكۆكی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وام بوونی رۆلی رێكخراوه‌كان كرد بۆ گوشاركردن بۆ ده‌ركردنى یاسایه‌كی شارستانى تایبه‌ت به‌رێكخستنى كارى رێكخراوه‌كان و گۆڕینی شێوازی هاوكاریكردنى رێكخراوه‌كان له‌رێگه‌ى پێشكه‌شكردنى ئه‌و پرۆژانه‌ى كه خزمه‌ت به‌چین و توێژه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵ ده‌كات و، داكۆكیشی له‌سه‌ر گرنگی په‌یره‌وكردنى شه‌فافیه‌ت و متمانه‌ى هاوبه‌ش له‌نێوان دامه‌زراوه حكومییه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان كرد.