رێزدار سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى رۆلی رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌رزنرخاند له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى شارستانى و رۆشنبیریی لێبوورده‌یی و برایه‌تى و مافه‌كانى مرۆڤ و كاریگه‌ربوون له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى و درێژكردنه‌وه‌ى پردی په‌یووه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا..

له‌دیدارێكدا له‌نێوان سه‌رۆك بارزانى و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان كه له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدولڵا له هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونى جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حیزبی و حكومى و كه‌سایه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه‌چوو، هێژا مه‌سعود بارزانی ستایشی رۆلی كاریگه‌رانه‌ى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانى كرد له پێشخستنى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانیدا...

له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م دیداره‌شدا جۆرج مه‌نسوور وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا سوپاسی سه‌رۆك بارزانى كرد بۆ ره‌خساندنى ئه‌م هه‌له‌و، كۆبوونه‌وه‌ى راسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ئاماژه‌ى به‌رۆلی گرنگی ئه‌و رێكخراوانه كرد له‌كۆمه‌ڵ و، ئه‌و ته‌جرووبه دیموكراتییهى هه‌رێم و به‌شداریكردنى كارایان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا له‌رێگه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هۆشیارى و چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داكۆكیشی له‌سه‌ر گرنگی ده‌ركردنى یاسایه‌كی نوێ كرد بۆ رێكخراوه‌كان كه له‌گه‌ڵ گۆراِنكارییه ئه‌رێنییه‌كانی هه‌رێمدا بگونجێت.

پاشان سه‌رۆك بارزانى خۆشحاڵى خۆى ده‌ربڕى به دیداری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و گوتى: ئه‌وه‌ى خۆشحاڵ و به‌خته‌وه‌رمان ده‌كات له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوودا، به‌شداربوونى ژماره‌یه‌كى زۆره له چاودێره نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان، داكۆكیشی له‌سه‌ر سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد بۆ ده‌رخستنى رووی گه‌شی پرۆسه دیموكراتییه‌كه له هه‌رێمدا و، دووپاتی كرده‌وه كه هیچ هێز و لایه‌نێك ناتوانێ ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان ره‌ت بكاته‌وه‌و، ته‌نها گه‌لی كوردستان بڕیارده‌دات بۆ قبووڵ كردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستووره.


ئه‌مه‌و چه‌ندین چالاكی هونه‌رى و مۆزیكی و پارچه هه‌ڵپه‌ڕكێی فۆلكلۆرى له‌میانى بڕگه‌كانى دیداره‌كه‌دا پێشكه‌ش كران..