به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى بنكه‌یه‌كی زانیاری وردى تایبه‌ت به رێِكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌هه‌رێمی كوردستان و راڤه‌كردنى شێوازی ئه‌پڵۆدكردنى زانیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه و فراوانكردنی هۆشیاری زانستى، به‌تایبه‌تیش له‌رووی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و قه‌باره‌ى چاڵاكی رێكخراوه‌كان و رادده‌ى به‌شداربوونیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى تر‌ى خاوه‌ن هه‌مان ئامانجی هاوبه‌ش و ره‌نگدانه‌وه‌ى بزاڤ و چالاكییه‌كانیان، له‌و رووبه‌ره‌ى بۆیان ته‌رخان كراوه له‌ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر تۆڕى ئینته‌رنێت: www.mcsa-krg.com،
به‌شی ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى چواره‌م وۆركشۆپی ته‌كنیكی خۆى له هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتى ئه‌ندازیار ئیڤڵ كاكا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌برد، كه ته‌كنیككارى بیست رێكخراوی مه‌ده‌نى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به‌شداریان تێداكرد.
شایانی باسه وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى پێشتر چه‌ندین وۆركشۆپی ته‌كنیكی هاوشێوه‌ى له‌هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌ى تر‌ى هه‌رێمی كوردستان، بۆ په‌ره‌پێدانى توانای ته‌كنیكی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌بردووه.