به‌مه‌به‌ستى له نزیكه‌وه ئاشنابوون و به‌دواداچوونی سروشتى كاری رێكخراوه ناحكومییه‌كانى كوردستان و ئاستى جێبه‌جێ كردنى پرۆگرامه‌كانیان، جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌یاوه‌رى (ره‌وه‌ند به‌یسوون) به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى وه‌زاره‌ت سه‌ردانى ئۆفێسی ناوه‌ندی ئایینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نجیان كرد له هه‌ولێر و به‌گه‌رمى له‌لایه‌ن فازیڵ عومه‌ر سه‌رۆكی ناوه‌ندى ئایینده و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێرى و سه‌رۆكی به‌شه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كانه‌وه، پێشوازیان لێكرا.
له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینی خۆى ئاراسته‌ى جۆرج مه‌نسوور كرد بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و، هه‌وڵ و كۆششه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێزیانى له‌پاڵپشتى كردنى به‌رده‌وامی بۆ چالاكییه‌كانى ناوه‌نده‌كه‌یان به‌رزنرخاند، پاشان تیشكی خسته سه‌ر چالاكییه‌كانیان كه به‌ئامانجی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌هێزكردنى متمانه‌یه له‌نێوان توێژى لاوانی كوردستان و په‌رله‌مانتاره لاوه‌كانى ناو په‌رله‌مانى كوردستانی، له‌رێگه‌ى سازكردنى خول و سیمینار و به‌یه‌كگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان په‌رله‌مانتاران ولاوان بۆ چالاككردنى رۆلیان و باشتركردنى تواناكانیان به‌جۆرێك كه له‌م قۆناغه‌دا، خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی و خواستى لاوان بكات.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جۆرج مه‌نسوور رۆلی ناوه‌ندی ئاینده‌ى به‌رزنرخاند له جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى چوونى لاوان بۆ په‌رله‌مان بۆ 25 ساڵ، كه له خولى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌ماندا جێبه‌جێ كرا، داكۆكیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌ركی په‌رله‌مانتاره لاوه‌كان ئاسان نابێت و پێویسته له‌سه‌ریان هه‌وڵ و كۆششێكی به‌رده‌وام بكه‌ن و تواناكانیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌و په‌ره‌ى پێ بده‌ن و بونیادی لێهاتووه‌كانیان بكه‌ن تا له ته‌لارى په‌رله‌ماندا كارا بن و جێگه‌ى متمانه‌ى هه‌موولایه‌ك بن.
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌شدا وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له نزیكه‌وه به به‌شه ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كانى ناوه‌ندى ئاینده ئاشنابوو، هه‌روه‌ها چاویشی به‌ژماره‌یه‌ك له خۆبه‌خشه‌كان كه‌وت، كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاینده‌وه خول و وۆركشۆپی تایبه‌تى و به‌رده‌وام، بۆ راهێنان و شیاندنیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.