به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوێكی باشی ناوه له پیاده‌كردنى دیموكراتییه‌ت و رێزگرتنی مافی نه‌ته‌وه‌و ئایینه هاوژیانه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و لێبوورده‌یی و ئاشتى له ناوچه‌كه‌دا..
وه‌زیرى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌میانى پێشوازی كردنى له شاندێكی باڵاى رێكخراوى ئاشتى جیهانیی (Pax Christi International) كه پێكهاتبوو له هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: ئه‌سقف تۆماس كامبیلتۆن و كریستین هۆڤمان و كاترین هێرتۆك و ویڵترۆد رۆزێگ كه له وڵاتانى ئه‌مریكا و ئه‌ڵمانیاو به‌لژیكاوه بۆ هه‌رێمى كوردستان هاتوون، باسی له ئه‌زموونى دیموكراتییانه‌و شارستانییانه‌ى هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بایه‌خ به هاوژیانی و مافه‌كانى مرۆڤ و لێبوورده‌یی و رێزگرتنى ڕاو ڕای به‌رامبه‌ر ده‌دات.
له‌به‌رامبه‌ریشدا شاندی رێكخراوى ئاشتى جیهانیی (Pax Christi International) سه‌رسامی خۆیان به‌ره‌وشی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و په‌ره‌سه‌ندنه ئه‌رێنییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه به‌تایبه‌تى و به پله‌ى سه‌ره‌كی ره‌وشی مه‌سیحییه‌كان، كه له كه‌شێكی زۆر هێمن و دیموكراتییانه‌دا ده‌ژین و به مافه‌كانیان شادن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانى شانده‌كه داكۆكیان له‌سه‌ر گرنگی دیالۆگ و بڵاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیریی ئاشتی و كرانه‌وه به‌سه‌ر كه‌سانی تر و لێبوورده‌یی له نێوان ئایینه جیاجیاكاندا دووپات كرده‌وه‌و، پووخته‌یه‌ك له كاروچالاكییه‌كانى رێكخراوه‌كه‌یان بۆ به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور شیكرده‌وه، كه له پتر له 60 وڵاتی جیهانی لقیان هه‌یه و، له بوارى رۆشنبیریی ئاشتى و لێبووردوه‌یی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور وێڕای پێشوازی گه‌رمی بۆ هاتنی ئه‌م شانده نێوده‌وڵه‌تییه بۆ هه‌رێمی كوردستانى عێراق، خۆشحاڵى خۆى بۆ له‌نزیكه‌وه ئاشنابوونیان به ره‌وشی ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ده‌ربڕى و، دووپاتى كرده‌وه كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌رده‌م بایه‌خ به مافه ره‌واكانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لی كوردستان ده‌ده‌ن، به جیاوازی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانیانه‌وه. هه‌روه‌ها كه‌شێكى پڕ له ئارامی و دیموكراتییه‌تیش بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان و پانتاییه‌كی ته‌واوى دیموكراتیه‌ت بۆ نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاجیاكان دابین كراوه.