جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندێكى په‌یمانگه‌ى كۆمارى نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاى لهواشنتۆنى پایته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه، رۆلی رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌گۆڕانكارییه ئهرینییهكانى هه‌رێم خسته‌به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌و، داكۆكی له‌سه‌ر خه‌مخۆرى بۆ یارمه‌تیدانى رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباریان دووپاتكرده‌وه.
وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌میانی پێشوازی كردنى له (جیفرى لیلیه) به‌رپرسی پرۆگرامی چاودێرى و هه‌ڵسه‌نگاندن له په‌یمانگه‌ى ناوبراو‌و، (سوزان یانك) به‌رپرسی پرۆگرامه‌كانى عێراق و (جینیفه‌ر كراڵ) به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ولێرى په‌یمانگه، داكۆكی له‌سه‌ر هاوكارى به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان دووپاتكرده‌وه.
له‌دیداره‌كه‌دا شاندی میوان پوخته‌یه‌ك له پرۆگرامه‌كانی خۆیان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى بواره‌كانى لاوان و ئافره‌تان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و بونیادی توانا مرۆییه‌كان و هۆشیاریی له هه‌رێمی كوردستاندا، داكۆكیشیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى كرده‌وه، بۆ جێبه‌جێ كردنى چه‌ندین پرۆگرامی ئاینده‌یی كه په‌یمانگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی نه‌خشه‌ى بۆ داده‌ڕێژێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (جۆرج مه‌نسوور) ستایشی كاروچالاكی و پرۆگرامه‌كانى په‌یمانگه‌ى ناوبراوی كرد له هه‌رێمی كوردستان و، سوپاسی خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌و بایه‌خدانیان به په‌ره‌پێدانى كارى رێكخراوه ناحكومییه‌كان ده‌ربڕى.. شایانى باسه كه پێشتر (جۆرج مه‌نسوور) سه‌ردانى په‌یمانگه‌ى كۆمارى نێوده‌وڵه‌تی كردووه كه باره‌گاى له واشنتۆنی پایته‌ختى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه‌و، چاوی به‌گه‌وره به‌رپرسانی په‌یمانگه كردووه‌و هانى داون بۆ كاركردن له هه‌رێمی كوردستاندا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان.