بۆ به‌رزنرخاندنى هه‌وڵ و كۆششه‌كانى به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و نووسه‌ری ناوداری سریانی، له سه‌رخستنى كاروچالاكییه‌كانى كۆنگره‌ى شه‌شه‌می ئه‌ده‌بی سریانی كه به‌چاودێرى به‌ڕێز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وه‌زیرى رۆشنبیریی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، فازڵ سامر سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانى عێراق قه‌ڵغانی كۆنگره‌ى وه‌كو خه‌ڵاتێكی رێزلێنان پێشكه‌ش به به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور كرد‌و، ستایشی هه‌وڵ و كۆشش و رۆلی به‌رچاوی به‌ڕێزیانی كرد له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى شارستانى و رۆشنبیریی لێبوورده‌یی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى گه‌لى عێراقی.
له‌میانى سه‌ردانێكى سه‌رۆكایه‌تی كۆنگره بۆ نووسینگه‌ى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌ولێر كه وێڕایی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی عێراق، پێكهاتبوو له به‌ڕێزان نزار دێرانی سه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی سریانى و، د. یوسف قۆزى و هۆزانڤان یوسف زه‌را و، نه‌وزاد پۆڵس سه‌رۆكی لێژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى كۆنگره، شاندى میوان به‌بایه‌خه‌وه كاروچالاكییه‌كانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نییان به‌رزنرخاند له به‌ره‌وپێش بردنى ره‌وشی كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له هه‌رێمی كوردستانى عێراقدا..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆرج مه‌نسوور سوپاس و پێزانینی خۆى بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ى شاندی ئه‌دیب و نووسه‌رانی به‌شداربووى كۆنگره‌ى شه‌شه‌می ئه‌دیبانی سریان ده‌ربڕى و، رۆلی دیار‌و به‌رچاوی یه‌كێتی ئه‌دیب و نووسه‌رانی سریانی به‌رزنرخاند له گه‌شه‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ى كه‌شى رۆشنبیریی دروست وله‌بار و، كرانه‌وه به‌سه‌ر رۆشنبیرییه عێراقییه‌كانى تردا و، پێناسه‌كردنی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیریی زمانى سریانی، پاشان وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن خۆیه‌وه قه‌ڵغانی وه‌زاره‌تی پێشكه‌ش به هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان فازڵ سامر و نزار دێرانی كرد.