جۆرج منصور – وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى كۆمه‌لگاى مه‌ده‌نی
· ئه‌ندامی لیژنه‌ى باڵا چاودێركردنی دیاریده‌ى توندوتیژى دژ به ئافره‌تان
· له 25 ى كانونى یه‌كه‌م ساڵى 1952 له شارى كه‌ركوك له دایك بووه، خوێندنى سه‌ره‌تاى و ناوه‌ندى هه‌ر له‌م شاره ته‌واوى كردووه.
· خوێندنى دواناوه‌ندى و په‌یمانگاى مامۆستایان له شارى هه‌ولێر – سالى 1975 ته‌واوى كردووه.
· هه‌ر له‌ساڵى 1973 له رۆژنامه‌گه‌رى كارى كردووه
· خاوه‌ن بروانامه‌ى ماجستیر له ئه‌ندازه‌ى ته‌كنه‌لۆژى چاپه‌مه‌نى و راگه‌یاندن/ زانكۆى مۆسكۆ
· خاوه‌ن بروانامه‌ى دبلۆمى باڵا له فه‌لسه‌فه- مۆسكۆ
· واز له خوێندنى دكتۆراى هێناوه، له‌به‌ر په‌یوه‌ندى كردن به رێزى بزووتنه‌وه‌ى الانصار ( پێشمه‌رگه) له سالى 1981، كارى راگه‌یاندنى كردووه ، مامۆستاى فه‌لسفه بووه ، كتێبێكى به‌ناوى (رایه وبندقیه وفجر آت(له كوردستان چاپى كردووه.
· كارى وه‌رگێرانى كردووه له مۆسكۆ و ته‌هران و دمشق و تۆرنتۆ.
· به‌باشه ئم زمانانه ده‌زانی: زمانى عه‌ره‌بى، كوردی، سریانى، توركمانى، روسى، فارسی، ئینگلیزى
· چه‌ندین بابه‌ت بڵاوى كردووه له رۆژنامه و گۆڤارى كوردستانى و عیراقى عه‌ره‌بى.
· به‌شدارى كردووه له چه‌ندین كۆر و كۆنفرانسى كوردستانى و عیراقى و عه‌ره‌بى و نێوده‌وله‌تى
· به‌شدارى كردوه‌و له زۆربه‌ى كۆنفراسه‌كانى " ئۆپۆسیزیۆنى عیراقى" پێشوو
· كارى كردووه له چه‌ند ئێستگه‌ى رادیو، وه‌كو:
* ئێستگه‌ى السلام والتقدم-مۆسكۆ
* ئێستگه‌ى صوت الشعب العراقی- كوردستان
* رادیۆ كه‌ندا نێوده‌وله‌تى- تۆرنتۆ
* ئێستگه‌ى صوت الشعب العراقی- سعوديه
* ئێستگه‌ى العراق الحر – براغ
* ئێستگه الجمهوریه العراقیه- به‌غدا 2003
· به‌رێوه‌به‌رى گشتى شبكه الاعلام العراقی ( العراقیه - به‌غدا 2003)
· راوێژكارى یه‌كه‌م له رێكخراوى كۆچى نێوده‌وله‌تى له كه‌ندا IOM
· دامه‌زرێنه‌رو به‌رێوبه‌رى گشتى (كه‌نالى ئاسمانى عه‌شتار - هه‌ولێر)
· ئیستاش ووته‌بێژى ره‌سمى ( پرۆژه‌ى شارى میدیاى هه‌ولێر) به نوێنه‌رایتى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
· نازناوى ( بالیۆزى ئاشتى جیهانى) له لایه‌ن یه‌كیه‌تى ئاشتى جیهانى- له ئه‌مریكا،بۆى به‌خشێنراوه، وێراى به‌خشینى چه‌ندین خه‌لاتى رێزلێنانى تر‌ى له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانى راگه‌یاندن و دادوه‌رى و ئافره‌تان.
· ئه‌ندامى رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى نێوده‌وله‌تى له‌سالى 1997
· ئه‌ندامى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان له سالى 2001
· سه‌رۆكى كۆمه‌له‌ى عیراقی بۆ ماڤى مرۆڤ – كه‌نه‌دا 1994-2003
· به‌م دواییه په رتووكێكی نوێ به‌ناونیشانی (ده‌رباره‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی و دیموكراتییه‌ت) به هه‌ردو وزمانی عه‌ره‌بی و كوردی بڵاوكردۆته‌وه